سەرەتا
لە یەک ساتەوەختدا، چەندەها ساڵ لەمەوبەر،
کوڕێک بووم لەپڕ بووم بە پیاو:
لەپڕ ژیانم دەستی پێ کرد!
جیهانم لەبەردەم خۆمدا بینی – بەو جۆرە جوتیارەکە بەخۆی و ئەسپەکانییەوە لەوێ ڕاوەستابوو
ئارەقی دەڕشتە سەر ئاسۆی یەکەم گرد،
ئەو ئیتر "ڕیڤەرلاندس"ی بەجێ هێشتبوو
هێڵە قووڵەکانی لە دۆڵەکەی خوارەوەدا دەکێشا و
چاوی لەسەر لاپاڵی چیایەک بوو کە بیکێڵێت،
بەردەڵانە ڕەق و بێ بەرهەمەکان ڕزقی کووڕ دەکەن،
هەورە تریشقە بە ئاسماندا دەکشێت،
لوتکەی ڕەش لە سەرویەوەیە، بەبێ سەوزی،
ئێستا چاوەڕوانە.
- با بیکێڵێت ئەگەر دەوێرێ!